جیهان

میدیای ئێرانی: مەسعود پزیشکیان و دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیای فەرمی ئێرانی ئاشکرای دەکات کە پێدەچێت مەسعود پزیشکیان و دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە پێکەوە کۆبنەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش داوای دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایار تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری شارەزایەکەوە بڵاویکردەوە ئەگەر هەیە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێکەوە لە سعودییە کۆدەبنەوە.

هاوکات ماڵپەری وای نێت بڵاویکردەوە کە عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەک دا لەگەڵ ستیو ویتکۆڤ نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا داوای لێکردووە بەبێ نێوەندگیر و راستەوخۆ پێکەوە کۆبنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە گوایا هۆکاری ئەو داواکارییە بۆ نارازیبوونی ئێران و ئەمریکا لە نێوندگیری عومان دەگەڕێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە یا ئێستا سێ گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچووە و بڕیاریشە گەڕی چوارەمی ئەو دانوستانانە یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت و دوو لایەن دانوستانەکەیان بە ئەرێنی وەسف کردووە.

 
2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.