جیهان

ئەمریکا هەنگاوێکی دیکە بۆ دانوستانیان لەگەڵ ئێران دەنێن

نها نیوز - هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، گفتوگۆكانی ئەمریكا و ئێران تائێستا زۆر باشن و، دەكرێت بگەنە رێككەوتن بۆ تێكەڵكردنەوەی ئێران بە ئابووریی جیهان.

ئەمڕۆ چوارشەممە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی كۆڕبەندی سەركردەكانی میونشن لە واشنتۆن وتی "دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران بە ئاڕاستەیەكی باش بەڕێوەدەچن و تاوەكو ئێستا دانوستانەكان زۆر باشن".

وتیشی "دەكرێت بگەینە رێككەوتنێك بۆ تێكەڵكردنەوەی ئێران بە ئابووریی جیهان".

جێگری ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، بەلامانەوە گرنگ نییە بیانەوێت وزەی ئەتۆمییان هەبێت، "ئێمە بەوە رازین، بەڵام نابێت بەرنامەی پێتاندنی یۆرانیۆمیان هەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی".

لە وتەکانیدا جەی دی رونیشیکردووەتەوە، ترەمپ دژی بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆمییە، ئامادەشن بۆ دانیشتن لەگەڵ روسیا و چین لە ساڵانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی ژمارەی چەكە ئەتۆمییەكان لە جیهاندا.
 
2025-05-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.