نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای کردنەوە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 63 دۆلار نزیک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 62 دۆلار و 89 سەنت بەرزبووەوە، لە کاتێکدا 61 دۆلار و 11 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بۆ 59 دۆلار و 88 سەنت بەرزبووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 57 دۆلار و 92 سەنت بوو.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر 75 وڵات بۆ ماوەی 90 رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.
|