نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان بڵاوکرایەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
هیندستان لە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراواندا هێرشی کردە سەر پاکستان و لە ئەنجامی 24 هێرشی سوپای هیندستان بۆ سەر شەش شوێن لە پاکستان، هەشت هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 35ـی دیکەش بریندار بوون و دووکەسیش بێسەروشوێن بوون.
رۆژی چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، وەزارەتی بەرگریی هیندستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سندوورمان دەستپێکرد و 9 ژێرخانی تیرۆریستانمان لە ناوچە داگیرکراوەکانی کشمیر و جاموو بەئامانج گرت.
دوای هێرشەکان، وتەبێژی سوپای پاکستان رایگەیاند، ھیندستان بە مووشەک سێ ناوچەی پاکستانی بۆردوومان کرد، وتیشی" ئەمە هێرشێکی شەرمەزارکەر و ترسنۆکانە بوو کە لەنێو خاکی هیندستان ئەنجامدرا، لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین، وەڵامیان دەدەینەوە".
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە شایەتحاڵان بڵاویکردەوە، لە نزیک شاری موزەفەر ئابادی پایتەختی کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.
ئەو هێرشەی هیندستان داوی ئەوە هات، لەرۆژی 22 ی نیساندا و لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هیندستان لە کشمیر، 26 کەس کوژران و دوای هێرشەکەش، حکومەتی هیندستان پەنجەی تۆمەتی بۆ پاکستان درێژ کرد.
|