جیهان

ترەمپ: حوسییەکان وتویانە شەڕمان ناوێت و جەنگ رادەگرین

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" حوسییەکان واشنتۆنیان ئاگەدارکردووەتەوە کە چیدیکە نایانەوێت شەڕ بکەن و جەنگ رادەگرن".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانی بۆ میدیاكان بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە كۆشكی سپی وتی، پێش سەردانەکەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندراوێکی "زۆر زۆر گەورە" بڵاودەکەمەوە.

وتیشی" بوردومانی حووسییەکانی یەمەن ڕادەگرین، چونكە حووسییەکان لێرەبەدوا جەنگیان ناوێت و بڕیاریان داوە هێرشی سەر كەشتییەكانی دەریاش ڕابگرن".

ترەمپ بە سەرۆک وەزیرانی کەنەدای وت" بوونی کەنەدا بە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا زۆر باش دەبێت"


2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.