گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بڕیارە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دوای هەفتەیەک لە دواکەوتنی یەکشەممەی داهاتو لە عومان بەڕێوەبچێت.
ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا رۆژی یەکشەممەی داهاتو 11ـی ئایار لە عومان بەڕێوەدەچێت، پێشتریش ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاندبو کە گفتگۆکان کۆتایی هەفتە دەست پێدەکاتەوە.
تا ئێستا سێ گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوە و بڕیاریش بو گەڕی چوارەمی ئەو دانوستانانە شەممەی رابردو بەرێوەبچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێرشی حوسیەکان بۆ سەر ئیسرائیل و هاوکات قسەکانی ترەمپ بۆ ئەوەی ئێران پێویستە دەستبەرداری کۆی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت گومانی گەورەی لەبارەی سەرکەوتنی ئەو دانوستانانە دروست کردوە.
|