جیهان

ئیسرائیل گورزی کەمەرشکێنی لە حوسییەکان دا

نها نیوز - هەواڵەکان

میدیای فەرمیی حووسییەکان رایگەیاند "ئیسرائیل و ئەمریکای دووژمنکار بە شەش هێرش شاری حودەیدەیان کردە ئامانج.

رۆژی دووشەممە 5ی ئایاری 2025 میدیای حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر شاری حودەیدەی یەمەن، ئەمەش دوای ئەوەی بزووتنەوە چەکدارەکە بە مووشەک فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلی کردە ئامانج. سوپای ئیسرائیل دەڵێت "حووسییەکان بە پارەی ئێران هێرش دەکەن". 

میدیای حووسییەکان راشیگەیاند، لەو زنجیرە هێرشە، ناوچەی باجل لە هەمان پارێزگە کراوەتە ئامانج ، تائێستا هیچ ئامارێکی زیانی گیانی و مادی ئاشکرا نەکراوە.

بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند "ئێمە پێشتر هەنگاومان دژی ئەوان ناوە و لە داهاتووش هەر بەردەوام دەبین.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامایەکدا رایگەیاند، سوورە لەسەر بەردەوامبوون لە مامەڵەکردنی زۆرەملێ دژی هەر هەڕەشەیەک، بۆ سەر هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئیسرائیل، لە هەر مەودایەکی پێویستدا.

 
2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.