شەڕ و پێکدادان لە سوریا دەستیپێکردەوە
نهنایوز-هەواڵەکان
دوای چەند ڕۆژێک لە ئارامبونەوەی بارودۆخی ناوچە دروزی نشینەکانی سوریا، جارێکی دیکە چەند گوندێکی ئەو ناوچەیە بۆردومان کراوە، ئەوەش سەرەرای ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتی دیمەشق و دروزەکان دێت
سەرەڕای گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەی سویدای باشوری سووریا، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، شەوی یەکشەممە، لە سنوری گوندەکانی سەعلە و دارە لە سویدا پێکدادانێکی توند لە نێوان گروپە چەکدارەکاندا سەریهەڵدا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشدا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ا بە گولـلە هاوەن، گوندی دارەیان کردۆتە ئامانج دوای ئەوەش پێکدادانی توند لە ناوچەکە دەستیپێکردوەتەوە.
ئەوەش دوا ئەوەدێت کە رۆژی یەکشەممە مستەفا بەکوور، پارێزگاری سویدا دووپاتی کردەوە ڕێککەوتنێک لە نێوان دەسەڵاتی فەرمی و شێخەکانی درووزدا کراوە و جێبەجێ دەکرێت.
بە گوێرەی میدیاکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گرژییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی چاودێری ناوچەکەیان کردوە.
|