جیهان

ئێران دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری سەرەکی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ڕاگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

لێژنەی تایبەت بە رووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید رەجایی دەستگیرکردنی دو تۆمەتباری سەرەکیان ئاشکرا کرد و دەشڵێن" دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە".

لێژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی روداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید رەجایی لە پارێزگای بەندەر عەباسی ئێران ڕایگەیاند" لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و دو تۆمەتباری سەرەکیش دەستگیرکراون".

لێژنەکە ئاشکراشی دەکات" یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەڕێوەبەرێکی حکومی و ئەوەی دیکەشیان بەڕێوەبەرێکی کەرتی تایبەتە".

لیژنەکە ئاماژەیەکی بە ناسنامەی دەستگیرکراوەکان یا خود وردەکاری تۆمەتەکانیان نەکردوە، سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکەش دەڵێن"دیاریکردنی هۆکاری یەکلاکەرەوە پێویستی بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانە و ڕێکاری تەکنیکی و تاقیگەیی هەیە".

هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند" ئاماری وردی کوژراوەکان 57 کەسە کە ناسنامەی 46 کەسیان ئاشکرابوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناوی 11 کوژراوی دیکەش بەردەوامە."

2025-05-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.