دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەبێت و نەتانیاهۆ هەڕەشە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان بەردەوامە و چەندین ناوچەی سەر بە سەنعا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانکرا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل-یش هەڕەشە لە حوسیەکان و ئێران دەکات و دەڵێت" چاوەڕێی تۆڵەی قورس بن".
"
ئاژانسی فەرمی هەواڵی یەمەن بڵاویکردەوە" هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی 10 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی نزیکی سەنعای پایتەخت-یان ئەنجام داوە".
لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی حوسییەکان بڵاویکردەوە، بە هۆی ئەو هێرشانەوە لە گەڕەکی سەعوانی سەر بە سەنعای پایتەختی یەمەن 14 کەس برینداربون.
ئەم ئۆپراسیۆنەش دوای ئەوە دێت کە حوسییەکان رۆژی یەکشەممە موشەکێکیان ئاراستە ئیسرائیل کرد کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریون کەوتە خوارەوە، ئەمەش بوە هۆی ڕاگیرانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوابەدوای هێرشی موشەکی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ هۆشداری دا لەوەی حوسییەکان و هەروەها ئێران کە پاڵپشتیان دەکات دەبێت چاوەڕێی تۆڵەی قورسی ئیسرائیل بن.
|