نرخی نەوت بۆ جارێکی دیکە دادەبەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ زیاد کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا دادەنێت و بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت.
ئەمرۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە رێژەی %3.8 دابەزینی تۆمار کردو بە 56.08 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بە ڕێژەی %3.5دابەزینی تۆمار کرد و بە 59.17 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەقەبارەی 411 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی حوزەیراندا هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشترجۆرج لیۆن، جێگری بەرێوەبەری بە بازاڕکردن لە کۆمپانیای ریستارد ئێنرجی تایبەت بە وزە رایگەیاند، بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس بۆمبێکی تەوقیتکراوە بۆ بازاڕی نەوت.
|