باری لە ناکاو لە ئیسرائیل راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند "بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بێ وێنە لە نزیک قودس - ئۆرشەلیم لە دارستانی ئێشتاوۆل ژیانی سەدان لە مەترسیدایە".
رۆژی چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 ئاگرێکی گەورە وبەرفراوان، لە ناوچەی چیاکانی قودس لە نزیک ئۆرشەلیم کەوتووەتەوە و میدیاکانی ئیسرائیل، باری نائاسایی و دەستپێکردنی پرۆسەی چۆڵکردنی بەکۆمەڵی، کۆمەڵگا نیشتەجێبووەکانی ژێر هەڕەشەی ئاگریان راگەیاند.
لە هەمان کاتدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا، ئەو ئاگرەی کە چەندین ساڵە لە وڵاتەکە وێنەی نەبووە، بگاتە شاری قودس- ئۆرشەلیم و وتی "ئەمە بارێکی لەناکاوی نیشتمانییە."
ئاژانسی فریاگوزاریی دەیڤد مێگان ئادۆم رایگەیاند"هەتا ئێستا 23 کەس چارەسەریان وەرگرتووە و 13 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون"
هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە ودەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هێشتا لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەگەری ئەوەی کەسێک بە ئەنقەست ئاگرەکەی کردبێتەوە گومانی لەسەرە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژاندنەوە و فریاکەوتنیش رایگەیاندووە " 105 تیمی ئاگرکوژاندنەوە لەسەر زەوی و12 فڕۆکە کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە"هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پشتڕاستی کردەوە کە داوایان لە پێنج وڵات کردووە هاوکاریبکەن.
|