جیهان

ئەردۆغان بڕیارێکی قورس لەسەر کوردانی رۆژئاوا دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوا دەڵێت " ناهێڵین هیچ پێکهاتەیەکی سەپێنراو جگە لە سوریایەکی یەکگرتوو هەبێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی رۆژئاوا لەبارەی کۆنفرانسەکەی قامیشلۆ دەکات و، ئاشکرای دەکات "داواکاری کوردی سوریا بۆ لامەرکەزی خەونە".

وتیشی "ئامۆژگاری کوردی سوریا دەکەم خەون بە پێکهاتەیەکی فیدڕاڵییەوە نەبینن".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، ناهێڵن هیچ پێکهاتەیەکی سەپێنراو جگە لە سوریایەکی یەکگرتوو هەبێت.

رۆژی شه‌ممه 26ی نیسانی 2025،‌ به‌ به‌شداری‌ 400 ئه‌ندام كۆنفرانسی‌ یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان له‌ شاری‌ قامیشلۆ ده‌ستی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كرد به‌ ئامانجی‌ یه‌كخستنی‌ هه‌ڵوێستی‌ كوردان.
 
21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.