ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل دەداتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند" نه‌ته‌نیاهۆ به‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌وڵی ئاژاوه نانه‌وه ده‌دات و ده‌یهه‌وێت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دانوستانه ناراسته‌وخۆكانی تاران و واشنتۆن درووست بكات"
محه‌مه‌د باقر قالیباف،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له وتارێك دا وڵامێكی تووندی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" ناتانیاهۆ پەنای بۆ زیادەڕەوی بردووە و هەڕەشەی لە نەتەوە مەزنەکەی ئێران کردووە بە مەبەستی پێش‌گرتن لە مەرگی سیاسی خۆی".
وتیشی "ئەم تاوانبارە ڕق لێبووە کە لە ترسی دەستبەسەرکردنی ڕێڕەوی فڕینی خۆی دەگۆڕێت، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمی جەلادی زایۆنیستی بۆ جیهان و بە تایبەت لاوانی ئەمریکی و ئەوروپی ئاشکرا کردووە.
قالیباف جه‌ختی له‌وه كرده‌وە ،هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ تەنیا هەوڵێکە بۆ کاریگەری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا و وتی" ئێمە ئەم قسە بێ نرخە بە جددی وەرناگرین و پێمان وایە کە ڕژێمی زایۆنی بێ توانایە لە گرتنەبەری هیچ هەنگاوێکی سەربەخۆ بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا"
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كاتێكدایه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌وتارێكدا به زمانێكی هه‌ره‌شه ئامێز وتبووی "روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و بەردەوام دەبین لە روبەڕوبوونەوەی ئێران".
|