گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران دەستپێدەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، شەممەی داهاتوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت، هێشتا شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکە هەر لە چوارچێوەی هەڵگرتنی سزاکان و بەرنامە ئەتۆمییەکە دەمێنێتەوە دەشڵێت،تاوەکو ئێستا شوێنی کۆبوونەوەی شەممە دیارینەکراوە .
لە لایەکی ترەوە ڕۆژی دوشەممە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، لەڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند، بڕیارە شەممەی داهاتوو چوارەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەڕێوە بچێت..
ڕۆژی شەممە26ی نیسانی 2025 گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران بەڕێوەچوو ،لەکۆبوونەوەکە دا بنەما، ئامانج و پرسە تەکنیکییە بنەڕەتییەکان خرانە بەر باس وهەردووشاندەکە ،
کۆبوونەوەکەیان بەگرنگ و جددی وەسف کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە دەیەوێت بۆ یەکلاییکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەگەڵ ئەو وڵاتە گفتوگۆ بکات، لە هەمانکاتیشدا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر گفتوگۆکان نەگەنە ئامانج، ئێران بۆردوومان دەکرێت.
|