جیهان

سوپای سووریا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری به‌نداوی تشرین ده‌كات

نها نیوز - هەواڵەکان

سوپای سووریا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین ده‌كات و لەو شوینانە جیگیریان دەکات کە پیشتر هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێیدا بووە.

ئەمڕۆ  دووشه‌ممه‌، 28ـی نیسانی 2025، چەند سەرچاوەیەک لە ناو هێزەکانی سوپای سووریا ئاشکرایان کرد، هێزێکی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی دورووبەری بەنداوی تشرین کراوە و چەند خاڵێکی پشکنین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوەکە جێگیرکراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته‌ خاڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ له‌ گوندی قه‌لقه‌ل كه‌ حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوه‌كه‌ دووره‌ و پێشتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێیدا جێگیر بوون.

هاوكات فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌نداوه‌كه‌ بیستراوه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێکەوتننامەیەک واژۆ کرا کە بە پێی ڕێکەوتننامەکە بڕیار بوو بەنداوی تشرین بە هاوبەشی هەر دوو لایەن کۆنتڕۆڵ بکرێت.

2025-04-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.