هێرشی ئەلیکترۆنی گەورە کرایەسەر ژێرخانی ئابوریی ئێران
نها نیوز - هەواڵەکان
بریکاری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای ئێران لەبەرامبەرئەو هێرشەئەلیکترۆنیانەی دەکرێتە سەرژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی خۆپارێزی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2025 بێهزاد ئەکبەری، بریکاری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی "بە فەزڵی خودا وهەوڵ وگەڕانی تیمە ئەمنیەتی و تەکنیکییەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکانی ژێرخانی ئابووری و وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ئۆپەراسیۆنیکدا یەکێک لە بەربڵاوترین و ئاڵۆزترین هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر ژێرخانی وڵات دەستنیشانکرا و ڕێوشوێنی خۆپارێزی توندو تۆڵ گیرایەبەر".
ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە تەنها سێ ڕۆژ دوای تەقینەوە گەورە و کوشندەکەی بەندەر رەجایی بڵاوکرایەوە.
پێشتر میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردبووە ئەمریکا و ئێسراێیل لەڕێگەی هێرشی سایبری هەوڵی پەکخستنی بنکەو ئەتۆمیەکانی ئێران دەدەن.
|