ترەمپ: پێویست بە بۆردومانی ئێران نییە و بە دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر دەکرێت
نهانیوز- هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویست بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نییە و لە رێگەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر دەکرێت
رۆژی دووشەممە 28ی نیسانی 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند" دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران بە باشی بەرەوپێش دەچێت".
ترەمپ وتیشی"بە ئەگەری زۆر بەبێ ئەوەی پێویستی بە بۆردومانی ئێران بێت دتوانرێت لەگەڵ تاران لەسەر پرسە ئەتۆمییەکەی ڕێکەوتن بکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا سێ گەڕی دانوستانەکان لە نیوان تاران و واشنتۆن بۆ گفتگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ئەنجامدراوە و بڕیاریشە گەڕی چوارەمی ئەو دانوستانانە شەممەی داهاتوو لە عومان ئەنجام بدرێت.
|