جیهان

فڕۆکەکانی ئەمریکا باکووری یەمەن دەکەنە ئامانج

نها نیوز – هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، بەڕێوەبەرایەتییەکی باکووری یەمەنیان کردە ئامانج.

میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنسار الله بڵاویان کردەوە، "ئەمریکا چوار هێرشی بۆ سەر قەزای کیتاف لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن ئەنجامدا".

لە 15ی ئازاری 2025ەوە فڕۆکەکانی ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی چڕیان بە فڕۆکە چەندین پارێزگاری یەمەنیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی و زیان بە ژێرخانی یەمەن کەوتووە. سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆردومانەکە حوسییەکان دەکاتە ئامانج.

2025-04-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.