عەباس عێراقچی: لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بووین
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ئەمڕۆ زۆر جددیتر بوون لە ڕابردوو و وردە وردە چووینەتە ناو گفتوگۆی وردتر و تەکنیکیەوە.
ئــەمڕۆ شـــەممە 26ی نیسانی 2025، میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە مەسقەتی پایتەختی عومان دوای پێنج سەعات کۆبوونەوە کۆتایی هات. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ئەمجارە زۆر جددیتر بوون لە رابردوو، وردە وردە چووینەتە ناو گفتوگۆی وردتر و تەکنیکی ترەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکە لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، بەڵام شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە لەلایەن عوممانەوە دیاری دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بووین و گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە چاو گەڕەکانی پێشوو جددیتر بوو.
|