دوای تەقینەوەکەی ئێران ئیسرائیل پەیامی خۆی بڵاوکردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز باشووری ئێرانی هەژاند و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە کەناڵی 12ی ئێسرائیل لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەی، بێبەری بوونی ئیسرائیلی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.
لەدوای بوونی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید رەجایی، و دانوستانە ئەتۆمییەکان بووە هۆی پەرەسەندنی قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ئیسرائیل لە تەقینەوەکەدا، کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئیسرائیل هیچ ڕۆڵێکی لە تەقینەوەکەدا نەبووە".
کەمێک پێش ئێستا ماڵپەڕی بی بی سی فارسی ئاشکرایکردووە، بەندەری شەهید رەجایی پێشتر لە ساڵی 2020 لەلایەن هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، ئەو هێرشانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بە جددی وەرنەگیرا و بۆ ماوەی چەندسەعاتێک لەم دەروازە گرنگەی ئێران پەشێوی دروستکرد بۆ گواستنەوەی کاڵاکان.
هەفتەی رابردوو دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە توونێلەکانی نزیک وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی تێکدانی پڕۆسەی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەدات بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ناڕاست.
|