ترەمپ: لەگەڵ ئێران رێککەوتن نەکەین خۆم پێشەنگی هێرشەکە دەکەم
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەگەر رێککەوتن نەکرێت ئەوە خۆی یەکەم کەس دەبێت کە هەنگاو دەنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تایم نوز، ڕایگەیاند" ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن، ڕەنگە بەشێوەیەکی شەخسی و خۆبەخشانە بچێتە نێو شەڕەوە. وتیشی، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، من خۆم بۆ هێرش هەنگاوی یەکەم دەنێت".
ترامپ هەروەها ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕێگری لە ئیسرائیل کردووە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاسانکاری بۆ هێرشکردنی ئیسترائیل نەکردووە، بەڵکو بڕیاری کۆتایی بۆ ئیسرائیل جێهێشتووە.
لە وەڵامیه ئەو پرسیارە کە ئایا دەترسێت بنیامین ناتانیاهۆ بیکێشێتە شەڕەوە، ترەمپ وتی" نەخێر، ڕەنگە خۆم بچمە ناو شەڕەکەوە، بەڵام ئێمە ناکێشرێینە ناویەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێم باشە ڕێککەوتن بکرێت نەک بۆمب بکەوێتە سەر خەڵک.
|