جیهان

ئەمریکا دووبارە ئێران بە پرسێکی قورس دەبەستێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەتاند، ئێران ئەگەر دەیەوێت لەگەڵ وڵاتەکەی رێكبكەوێت دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت "ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر دەخوازێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بگاتە رێککەوتن و خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەکداری".

رۆبیۆ راشیگەیاند "ئەگەر ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی دەوێت، دەتوانێت وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە یەکێکیان هەبێت، ئەوەش لەڕێی هاوردەکردنی مادەی پیتێنراو".

سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنیش لەگەڵ تاران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا "بە هەموو لایەک دەڵێم کە ئێمە هێشتا زۆر دوورین لەهەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، رەنگە ئەنجامنەدرێت".

وتیشی "نازانین، بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین".

ئەوە لەكاتێكدایە، ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەبواری وزەی مەدەنیدایە، جەخت لەوەش دەکاتەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە پلە يەك نادات كە بۆ دروستكردنی چەکی ئەتۆمی بەركاربێت، ماوەیەكی زۆریشە رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.
2025-04-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.