چوارشەممە - 28 مایس 2025 م
جیهان

میدیای ئیسرائیل: دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەزویی شکست دەهێنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی فەرمی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگدار بڵاویکردووەتەوە کە بەخستەرووی تەواوی داواکارییەکانی ترەمپ، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەزویی شکست دەهێنێت.

ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیۆم بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکی ناحکومی ئیسرائیلی لەم دواییانەدا لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا قسەی کردووە، کە ئیسڕائیل نابێ نیگەران بێت لەو پێشکەوتنانەی کە لە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی بەدەست هاتوون.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەواوی ئاگاداری ئەو مەترسییە توندەی ڕژیمی ئێرانە. ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردەوە کە ترەمپ بە شێوازی خۆی دانوستانەکان ئەنجام دەدات و "بە تەواوی دەزانێت چی دەکات".

رۆژنامەکە نوسیوێتی" ئەو بەرپرسە ئەمریکییە پێشبینی کرد  کە سەرەڕای ڕاپۆرتەکانی پێشکەوتن لە دوو خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام پێدەچێت ئەم دانوستانانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە خستنەڕووی تەواوی داواکارییەکانی ئەمریکا شکست بهێنن".

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە، ئەمریکییەکان لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاشەکشەیان نەکردووە کە بریتین لە: هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران لەسەر بنەمای مۆدێلی لیبیا، ڕاگرتنی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیک و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
2025-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.