جیهان

وادەی گەڕی سێیەمی دانوستانەکەی ئەمریکا و ئێران ئاشکرابوو

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی رۆژنامەیەکی ئێران بێت، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانوستانە تەکنیکییەکان دەستپێدەکاتەوە و، دواتر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خولی سێیەمی سیاسی بەڕێوەبچێت.

ڕۆژنامەی عیتەمەدی ئێرانی لە زاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نوسیویەتی "لەم قۆناغەدا هیچ نیشانەیەکی گەشبینی یان ڕەشبینی نییە".

نوسیویشیەتی "تاران رێبازێکی وردە وردە بۆ دیالۆگ دەگرێتەبەر".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئەنجامێکی بەرجەستە تەنها لە خولەکانی دواتری دانوستانەکاندا سەرهەڵدەدات.

سەبارەت بە وادەی دانوستانەکەش عێراقچی وتویەتی "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانوستانە تەکنیکییەکان دەستپێبکەنەوە، دواتر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خولی سێیەمی سیاسی بەڕێوەبچێت".
2025-04-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.