هەزاران ئەمریکی دژی سیاسەتەکانی ترەمپ رژانە سەر شەقامەکان
نهانیوز-هەواڵەکان
هەزاران کەس لە چەندین شاری ئەمریکا دژی سیاسەت و رێکارە نوێیەکانی حکومەتی ئەمریکا، هەروەها سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە جەنگەکانی ئۆکراینا و غەززە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.
رۆژی شەممە، 19ی نیسانی 2025، بە هەزاران کەس لە شاری واشنتن و چەندین شاری دیکەی ئەمریکا، ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئەمدواییەی ئیدارەی ترەمپ دەبڕی.
خۆپێشاندەران بە هۆتافی "نا بۆ پاشا و پاشەیەتی" و "پڕ چەککردنی ئیسرائیل راگرە" و "نا بۆ دیپۆتکردنەوە"، لە 10 شاری گەورەی ئەمریکا، لەوانە شارەکانی نیویۆرک و شیکاگۆ، نارەزاییان دەربڕی.
دۆناڵد ترەمپ لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، بە راوێژ لەگەڵ ئیلۆن مەسک، سەرۆکی فەرمانگەی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا، زیاتر لە 200 هەزار کارمەندی فیدراڵی لە کار دوورخستووەتەوە و هەوڵیداوە بە دەیان ئاژانسی حکومی و خزمەتگوزاریی دابخات.
لەماوەی مانگی رابردوودا، ئەمە چەندەمین جارە خۆپێشاندەران لەدژی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ و سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.
|