ناتانیاهۆ هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات
نها نیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پابەندبوونی خۆی بە ڕێگریکردن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاند.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا ڕایگەیاندووە، ئەم شەڕە باجی قورسی هەیە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ سەربازە بریندارەکان و بۆ ئەو شەڕڤانانە دەخوازم کە لە شەڕەکەدا برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە قۆناغێکی گرینگداین لە شەڕەکەدا، پێویستە خۆڕاگر بین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، ئێمە تەسلیمی حەماس نابین، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو مەرجانەی حەماس دایانناوە قبوڵی ناکەین، چونکە دەیانەوێت ملکەچمان بکەن.
بەوتەی ناتانیاهۆ، ئەوان پابەندن بە ڕێگریکردن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی، دەشڵێت، "ناوچەی ئەمنیمان لە سووریا و لوبنان دامەزراندووە بۆ پاراستنی دانیشتوانی ئیسرائیل".
|