ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرابوو
نها نیوز-هەواڵەکان
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران, بە پشت بەستن بە زانیاری تایبەت لە زاری عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خولی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران لە لایەن عومانەوە میوانداری دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژەکانی لەگەڵ ئەمریکای بە بنیاتنەر وەسف کردووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پایتەختی ئیتاڵیا کۆتایی پێهات.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکانی پەخش کرد کە شاندەکەی ئێران باڵیۆزخانەی عومان بەجێدەهێڵێت، ئەوەش خراوەتەڕوو دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری بەدر ئەبو سەیدی وەزیری دەرەوەی عومان بەڕێوە دەچوو.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو خولی سێیەم بەڕێوەدەچێت. لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، کەش و هەوای دانوستانەکان باشبووە و کۆبونەوەکە بنیاتنەر بووە.
|