جیهان

پوتین ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و چاوەڕیی ئۆکرانیایە پێوەی پابەندبێت

نها نیوز-هەواڵەکان

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، ڕاگرتنی هەموو شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای ڕاگەیاند، کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

پوتین بە میدیاکانی ڕوسیای ڕاگەیاندووە، "هەموو شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و لە نیوە شەوی 21ـی نیسان کۆتایی دێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ جەژنی ئیستەر".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هێزەکانیان ئامادەبن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەگەری ئاگربەست و ئیستفزازی ئۆکرانیا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کردەوەکانی ئۆکرانیا لە کاتی ئاگربەستەکەدا، ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانە نیشان دەدات، کە "ڕووسیا هەمیشە ئامادەی دانوستان بووە و پێشوازی لە خواستی ئەمریکا و چین و وڵاتانی دیکە دەکات بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی دادپەروەرانە سەبارەت بە ئۆکرانیا".

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.