جیهان

پێش دەستپێکردنی گەڕەی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران عێراقچی چی وت؟

نها نیوز – هەواڵەکان

كەمێك لەمەوبەر گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەفەرمی دەستیپێكرد، پێش دەستپێکردنی دانوستانەکە وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت "ئێران ئامادەیە ئەم دەرفەتە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی لۆژیكی بقۆزێتەوە لەگەڵ هەڵگرتنی سزاكانی سەری، ئەوەش لەڕێگەی رەواندنەوەی هەر جۆرە گومانێك لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی".

لە گەڕی دووەمی دانوستانەكاندا، هاوشێوەی گەڕی یەكەم، ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئەمریكی و هەروەها عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆكایەتی تیمی وڵاتەكەی دەكات.

هاوکات دانوستانەكان لە باڵیۆزخانەی عومان لە رۆما بەنێوەندگیری بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان بەڕێوەدەچن.

بەڵام بەر لە دەستپێكردنی دانوستانەكان، عەباس عێراقچی لە رۆما لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا كۆبوەوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆبونەوەكەدا ناوبراو وتویەتی "ئێران ئامادەیە ئەم دەرفەتە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی لۆژیكی بقۆزێتەوە كە تێیدا رەچاوی مافەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت لەگەڵ هەڵگرتنی سزاكانی سەری، ئەوەش لەڕێگەی رەواندنەوەی هەر جۆرە گومانێك لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی".

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لەبارەی كۆبونەوەكە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتی "رۆما دەبێتە پایتەختی ئاشتی و گفتوگۆ. هانی وەزیری دەرەوەی ئێرانم دا بۆ گرتنەبەری رێگەی دانوستانی دژبە چەكی ئەتۆمی. حكومەتی ئیتاڵیا ئومێدەوارە هەموان پێكەوە بگەنە چارەسەرێكی ئەرێنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.