جیهان

ئەمریکا کارتی سوری بەرکردەوە و بە فشار هێزەکانیان لە سوریا دەهێڵنەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشکرایکردووە، هێزەكانیان لە سوریا ناكێشێنینەوە و بەپێی پێویستی بەردەوام دەبن لە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لەناوچەکە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی" روسی، ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە سوریا و رایدەگەیەنێت "ئەمریکا بەپێی پێویستی، هێزەکانی خۆی دابەشدەکاتەوە".

وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژە بەوەش دەکات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەپێی پێویستی ئۆپەراسیۆنەکان و بارودۆخی نائاسایی بەبەردەوامی هێزەکان بڵاوە پێدەكات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بەئاژانسە روسیەکەی وتووە "ئەم گواستنەوانە رەنگدانەوەی سروشتی نەرم و نیانی سیاسەتەکانی بەرگری جیهانی ئەمریکایە و توانای ئەمریکایە بۆ بڵاوەپێکردنی خێرا لە سەرانسەری جیهان بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشە ئەمنییە گۆڕاوەكان".
2025-04-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.