ئەمریکا بڕیارێکی لەناکاو لەسەر سوپاکەی لە سوریا دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سوپای ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە سوریا بۆ نیوە كەمدەكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە رایدەگەیەنێت "سوپای ئەمریكا ئامادەكاریی دەكات بۆ یەكخستنی هێزەكانی لە سوریا لە چەند هەفتەی ئایندە، ئەمەش لە هەنگاوێكدا كە رەنگە ژمارەی هێزەكانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە".
وتیشی "سوپای ئەمریكا نزیكەی دوو هەزار سەربازی لە سوریا هەیە، كە دابەشبوون بەسەر چەند بنكەیەكدا و زۆرینەیان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریادان".
ئەو دوو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەدەن، سوپای ئەمریكا بە هاوكاریی لەگەڵ هێزە خۆجێییەكان كاردەكات بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی "داعش".
|