جیهان

ئاشکراکردنی هۆکاری بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە عومان

نها نیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هۆکاری بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە عومان ئاشکرا کرد.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی مەسقەتی پایتەختی عومان وەک شوێنی دووهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پێشنیاری سوڵتانییەتی عومان بووە"، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای پەخشی ئێران.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی پشت ئەم گۆڕانکارییە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە لە شوێنێکی تر جگە لە عومان بەڕێوەدەچێت، بەقائی وتی، "گۆڕانکاری شوێنی خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆماوە بۆ مەسقەت بەهۆی هۆکاری لۆجستی و هەماهەنگییەوە بووە". 

بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرپرسانی سیاسی وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاند کە خولی دووەمی ئەم دانوستانانە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.

جێگای سەرنجە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو خولی یەکەمی ئەم وتووێژانەش لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو.

2025-04-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.