ئەمریکا دوو مەرجە سەرەکیەکەی دانوستانی لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی رایگەیاند، رێككەوتن لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرج، کە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە موشەكییەكەیە.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فۆکس نیوز" وتی "هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرجەوە".
ویتکۆف وتیشی "پرسە بنەڕەتیەكە بە پلەی یەكەم بەندە بە لێكۆڵینەوە لە بەرنامەی پیتاندن دەبێت، و دواتر بەرنامەی خۆ پڕ چەککردن، ئەوەش موشەک دەگرێتەوە، لەگەڵ جۆری ئەو موشەکانەی عەمبارییان كردووە".
|