جیهان

ترەمپ "بڕیارێکی خێرا" لەسەر ئێران دەدات

نها نیوز-هەواڵەکان

دوای وەرگرتنی وەرەقەی دانوستان، ترەمپ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی "بڕیارێکی خێرا" لەسەر ئێران بدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران، پێشبینی دەکرێت بڕیارێکی خێرا بدات.

وتەکانی ترامپ لە دوای خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە هات کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، بە ئاڵوگۆڕی داواکارییەکان و نەخشەڕێگای دانوستانەکان، هەروەها ئامادەکاری بۆ خولی نوێی دانوستانەکانی شەممەی داهاتوو.

ترامپ، پێشتر هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی کردبوو ئەگەر دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران شکستیان هێنا، پەیامنێرانی سەر کەشتیی ئاسمانی یەکەمی دڵنیا کردەوە، لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی سەبارەت بە ئێران ڕاوێژی کردووە و بەم نزیکانە بڕیارێک دەدرێت و وتی: "زۆر بە خێرایی بڕیار لەسەر ئێران دەدەین".

هاوکات، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، دووپاتیکردەوە سەرۆک ترەمپ زۆر جدییە لە ئەگەری پەنابردنە بەر چارەسەری سەربازی بۆ ڕێگریکردن لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی ئێران، هیوای خۆی دەربڕی بابەتەکان تا ئەو ئاستە پەرە نەسەنن.

2025-04-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.