جیهان

دواکاری ئێران لە ئەمریکا لە دانۆستانەکان ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ، ئێڕان لە دانیشتنەکەنی دوێنێ دوای لە ئەمریکا کردووە کە بەستێن بۆ دەستپێراگەییشتنی ئێران بە ملیارها دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکان لە دەرەوەی ئێران خۆش بکات.

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە کە  ئێران لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی دوێنێ لە مەسقەت، داوای لە شاندی ئەمریکی کردووە کە بەستێن بۆ دەستپێراگەییشتنی ئێران بە ملیارها دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکان لە دەرەوەی ئێران خۆش بکرێت.

هەروەها بڵاویشیکردووەتەوە کە ئێران هەروەها داوای کۆتایی هاتنی گوشارەکانی واشنتۆن لەسەر کڕیارانی چینی نەوتی خۆی کردووە و ئەو بابەتەی وەکوو بەشێک لە ڕەوتی گشتی کەم کردنەوەی سنوورەکان وەسف کردووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران لە بەرانبەردا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە.


2025-04-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.