یەکەم لێدوانی ئەمریکا دوای دانوستان لەگەڵ ئێران لە عومان
نها نیوز – هەواڵەکان
ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئاشکرایکردووە، دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان بە ئەرێنی و بنیاتنەر وەسف کرد.
کەناڵی "NBC"لە زاری ستیڤ ویتکۆفەوە نووسیویەتی: "گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بنیاتنەرمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 12ـی نیسان دەگەڕێتەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی کورتەیەک لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان ترەمپ ئاگادار بکاتەوە.
|