جیهان

خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکای ڕاگەیاند، کە ڕۆژی شەممە لە سوڵتانی عومان بەڕێوەچوو و باس لە پرسی ئەتۆمی و لابردنی گەمارۆکان کرا.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو هەردوولا درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران بەر لە جێهێشتنی شوێنی دانوستانەکان بۆ چەند خولەکێک بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان قسەیان کردووە.

هاوکات، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، ئەم دانوستانانە بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر وەفدێک هۆڵێکی جیاوازی هەیە، لەڕێگەی وەزیری عومانیشەوە پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن.

هەواڵدەریی تەسنیم لە زاری ئەندامێکی شاندی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، کەشوهەوای گشتیی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان ئەرێنییە.

عێراقچی سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی کرد و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکردایەتی دانوستانەکانی لایەنی ئەمریکی کرد. 

2025-04-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.