ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی دەمپارتی و ئەردۆغان دۆخەکە دەتەقێنێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
لە دیدارەکەى شاندی ئیمراڵی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆ لەسەر قۆناغی چەکدانانی پەکەکە کراوە، هاوکات لەبەرامبەریشدا شاندەکە 13 خاڵی مەرجداری ئۆجەلانیان پێشنیارکردووە.
رۆژنامەى سۆزجو لەزاری چاودێرانی سیاسیی رایانگەیاندووە "کرانەوەى حکومەت بە رووی دەمپارتی و پەکەکە خەریکە سنوور دەبەزێنێت بەوەى لەو خاڵانەدا داوای بەرجەستەکردنی پەیوەندیی بەشێوەیەکی ئازاد بۆ ئۆجەلان دەکەن".
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لایەنی کورد چەند داواکارییەکیان پێشکەش بە ئەردۆغان کردووە لەوانەش، یاسای تایبەت بۆ لێبوردەیی پەکەکە، پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی هاوبەش لە پەرلەمان بۆ چارەسەری پرسی کورد، کۆتاییهێنان بە سیاسەتی قەیوم و ئازادکردنی سەرۆک شارەوانییە دەستگیرکراوەکان و چەند ریفۆڕمێکی یاسایی بۆ پرسەکە و لەنێویشیاندا ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان.
لەچوارچێوەى دیدارەکانی پرۆسەی چارەسەریی، لە 10ى نیسان شاندی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار ئەنجامدا.
|