جیهان

شەڕی ئەمریکا و چین قورس تر دەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شەڕی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكا و چین-ەوە بەسەر یەكتریدا بەردەوامە و ئەمڕۆش جارێكی دیكە چین ڕێژەی باجی لەسەر كاڵای ئەمریكی بۆ 125% بەرزكردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، وەکو وەڵامێک بۆ سەپاندنی باجی زیاتر لەلایەن واشنتۆن بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەو وڵاتە، چین باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بۆ 125% بەرز کردەوە.

ڕاشیگەیاند، باجی واشنتۆن لەسەر کاڵا چینییەکان هیچ گرنگییەکی ئابووری نییە و بۆتە یارییەکی ژمارە، کە هیچ گرنگییەکی ئابوری پراکتیکی نییە.

وتیشی، “دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواو هەڵبگرێت، بەرامبەر بەو پەککەوتنە توندەی ئابووری تەواوی جیهانی گرتۆتەوە”.

2025-04-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.