ئەمریکا سزای نوێێ بەسەر ئێرادا سەپاند
نهانیوز-هەواڵەکان
بۆ جارێکی تر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، کە هەشت قەوارە و دو کەسایەتی دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، چهند سزایهكی نوێیان بهسهر هەشت قەوارە و دوو کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندوە، کە ئەو دامەزراوانە بارەگاکانیان لە هیندستان و ئیماراتە و نەوتی ئێرانییان بە نایاسایی گواستووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممەی رابردوش، بەهەمان شێوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای دیکەی بەسەر پێنج دامەزراوە و کەسایەتییەکی ئێرانیدا سەپاند، بە تۆمەتی هاوکاریی و چاودێریی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کەوا بڕیارە ڕۆژی شەممە شاندی ئێران و ئەمریکا لە عومان کۆببنەوە بۆ پرسی ڕێککەوتن و چەکی ئەتۆمی ئێران..
|