یەکشەممە - 11 مایس 2025 م
جیهان

ناوخۆی ئیسرائیل تەقەی تێکەوت و نەتانیاهۆ بڕیارێکی قورس دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕی لەسەر سڕکردنی یەدەگەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کە نامەیەکی ناڕەزایەتییان واژۆ کرد و داوای کۆتاییهێنان كردووە بە شەڕی غەززە.

دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، تۆمەر بار فەرماندەی هێزی ئاسمانی بە پشتیوانی ئییال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بڕیاریداوە کە "هەر کەسێک واژۆ لەسەر نامەی ناڕەزایەتییەکە بکات، بەردەوام نابێت لە خزمەتکردن لە سوپای ئیسرائیل ".

بەوتەی زەمیر "هەندێک لە ئەندامانی خزمەتگوزاری لەچەند رۆژی رابردوودا واژۆکانیان کێشاوەتەوە و رایانگەیاندووە کە ناڕەزایەتی دژە جەنگ قبوڵ ناکەن لەکاتێکدا یەکپۆشییان لەبەردایە و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان دەکەن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی رۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیۆس ئەحرۆنۆت پێشتر نامەیەکی ناڕەزایەتی کە واژۆی نزیکەی هەزار یەدەگی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیان لەسەر بوو و داوای وەستانی جەنگیان كرد، لە دەزگاکانی راگەیاندن لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوکرایەوە.

یەدەگەکان لە نامەکەدا نوسیویانە، لەم کاتەدا شەڕ خزمەت بە بەرژەوەندییە سیاسی و کەسییەکان دەکات" نەک ئاسایشی نەتەوەیی.

نوسیویشیانە "بەردەوامی شەڕەکە هیچ کام لە ئامانجە راگەیەندراوەکانی پێشناخات و دەبێتە هۆی کوشتنی بارمتەکان و سەربازانی سوپا و هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوان".

هەر بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو نامەیە دوای ئەوەی "سەربازەكان" لەگەڵ تۆمەر بار، فەرماندەی هێزی ئاسمانی و ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئاسمانی کۆبونەتەوە، بڵاوکراوەتەوە.
 
2025-04-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.