جیهان

چین وەڵامێکی تووندی بە ئەمریکا دایەوە

 نهانیوز- هەواڵەکان

چین وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو باجە نوێیانەی بەسەریدا سەپینرا لەلایەن ئەمریکاوە بریاریدا ڕێژەی باج لەسەر کالای ئەمریکا بکات بە ٪84.

وەزارەتی دارایی چین، ئەمرۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پەکین لە ڕۆژی پێنجشەممەوە باجی لەسەدا 84 لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت، ئەمەش بەرزبوونەوەی باجە بۆ زیاتر لە نیوەی نرخی پێشووی کە لەسەدا 34 بوو.

ئەم وەڵامەی چین تەنها چەند کاتژمێرێک دوای جێبەجێکردنی باجی بەرفراوانی ترەمپ هات، بەمەش کۆی ئەو باجانەی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا گەیشتە سەدا 104.

هەروەها چین ڕایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی تۆمار دەکات و شەش کۆمپانیای زیاد کردووە بۆ “لیستی قەوارە باوەڕپێنەکراوەکان” و 12 کۆمپانیای ئەمریکی خستە لیستی سنووردارکردنی هەناردەکردنی وڵاتەکەیەوە.

کاردانەوەی بازاڕ

دوای ئەوەی چین باجی نوێی ڕاگەیاند، داهاتی پشکەکانی ئەمریکا نزیکەی 1.7% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەم هەنگاوەش دوای بەڵێنەکەی پەکین هات کە “تا کۆتایی شەڕ بکات”. لەبەرامبەردا پشکەکانی ئەوروپا زیاتر لە 4% دابەزینیان بەخۆوە بینی.

چین وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو باجە نوێیانەی بەسەریدا سەپینرا لەلایەن ئەمریکاوە بریاریدا ڕێژەی باج لەسەر کالای ئەمریکا بکات بە ٪84.

زیادبوونی ڕێژەی باج بۆ 104% شەڕی بازرگانی نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان پەرەپێدەدات، کەڕەنگە سەربۆ شەڕێکی ئابووری سەختی جیهانی بکێشێت.

2025-04-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.