نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی هەوڵی "هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی" نادات و دەشڵێت: "ئێمە هەرگیز هەوڵمان نەداوە بۆمبی ئەتۆمی هەڵبگرین، ئێستا بەدوایدا ناگەڕێین و لە داهاتووشدا بەدوایدا ناگەڕێین".
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتمانی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی ڕایگەیاندووە، ئەوان بەردەوام پەرە بە پێویستی پشتڕاستکردنەوە و پشکنین دەدەن، ئەوان 100 جار پشتڕاستتان کردۆتەوە، با هەزار جار بێت، بەڵام ئێمە پێویستمان بە زانستی ئەتۆمی و وزەی ئەتۆمی هەیە.
سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەرۆکی ئێران وتی: "ئێمه ئامادەین بۆ دانوستان، به ڵام ڕاستەوخۆ نا".
ڕوونیشی کردووەتەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە پشتبەستن بە ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی ئێران، وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریکا لە عومان ئەنجام دەدات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردووەتەوە، وڵاتەکەی هەمیشە لە هەوڵی "پاراستنی پەیوەندییەکی ئاشتیانە و هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دیکە" دەدات.
هاوکات، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، تیمەکەی ستیڤ ویتکۆف کە نوێنەرایەتی حکومەتی ئەمریکا دەکەن، لە ڕێگەی سوڵتانییەتی عومانەوە پەیامیان بۆ ئێران ناردووە و ڕۆژی شەممە داوای دانوستانی ڕاستەوخۆیان کردووە. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد: ئەگەر دانوستانەکان ڕاستەوخۆ ئەنجام نەدرێن، ڕەنگە ویتکۆف بڕیار بدات گەشت بۆ عومان نەکات. ناوبراو وتی: ئێمە پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و وتووێژی هەمەلایەنە هەیە و فریودانی ئێرانییەکان قبوڵ ناکەین.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاشەوە بڵاویکردۆتەوە کە ویتکۆف ئامادەیە سەردانی تاران بکات ئەگەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێ بگات.