جیهان

ناتانیاهۆ داوای بۆردومانی ئێران دەکات ئەگەر دانوستانەکان درێژە بکێشن

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی درێژە بکێشن، دەبێ پەنا بۆ کردەوەی سەربازی لە دژی ببرێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیاگەیاندووە، ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە کە ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، وتیشی: "ئەگەر ئەوە ڕوونەدات و ئێران دانوستانەکان درێژ بکاتەوە، ئەوا دەبێت پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران لەلای ئەو قبووڵ نابێت، تا لەناوبردنی سەرجەم دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم کەرەستە لەژێر چاوەدێری و جێبەجێکردنی ئەمریکادا لەخۆ بگرێت.

بەوتەی ناوبراو، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریکا هاوڕایە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە دەکرێت، بەڵام تەنها ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەی لیبیا بێت، واتە چوونە ژوورەوە و بۆردومانکردنی هەموو شوێنەکان و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئامێرەکان لەژێر چاودێری ئەمریکا و جێبەجێکردنی ئەمریکا.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەری دووەم ئەوەیە کە ئەمە ڕوونەدات و ئەوان بە دانوستاندن کات بەفیڕۆ بدەن، دواتر دەبێت بگەڕێنەوە بۆ بژاردەی سەربازی. هەمووان لەوە تێدەگەن، ئێمەش بە درێژی باسمان لەوە کردووە.

2025-04-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.