ئێران پاشگەزبوەوە لە توندوتیژیەکەی و چاوەڕوانی بریاری ترەمپە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاران چاوەڕێی بڕیاری ئەمریكایە لەبارەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە کەناڵی تەسنیمی تاران پەخشی کردووە دەڵێت "نامەکەی ئەمەریکا گەیشتە ئێران و هەواڵەکەی بە فەرمی راگەیەندرا. پێشنیاری ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێشنیارێکی بەرپرسیارانەو ژیرانە بوو لەڕووی سیاسییەوە".
بەقایی وتیشی "پێشنیاری ئێران بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پرسەکە و رەوتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی لەماوەی دەیەی رابردوودا پێشکەشکراوە".
هەر بەپێی وتەی ناوبراو بێت، لە هەلومەرجی ئێستادا حەزی ئێران ئەوەیە کە سەرنجی لەسەر ئەو پێشنیارە بێت کە پێشکەش کراوە. سەبارەت بە پێشهاتەکانی داهاتووش وتەبێژەکەی وەزیری دەرەوەی تاران وتی "بڕیارەکان بەپێی هەلومەرجەکان و لەکاتی گونجاودا دەدرێن".
ئەوەشی خستە روو، نامەی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا نێردراوە، "چاوەڕێی بڕیاری ئەمریکاین لەوبارەوە".
"لە ئەگەری دانوستانی ناڕاستەوخۆدا، عومان یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان". ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وای وت
|