نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناچار بووە گەشتێکی درێژخایەن لە هەنگاریاوە بۆ واشنتۆن ئەنجام بدات بۆ ئەوەی لە هچ وڵاتێک فرۆکەکەی نەوەستێت، ئەوەش بەهۆی دەستگیرکردنی بەپێی فەرمانی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی بەهۆی تاوانەکانی جەنگ لە غەززە.
ڕۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڕێگایەکی نزیکەی 400 کیلۆمەتر درێژتر لە ڕێگەی گونجاو بۆ ئەمریکا گەشتی کردووە، بۆ ئەوەی بەدوور بگرێت لە فڕین بەسەر ئەو وڵاتانەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە جێبەجێ بکەن کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی لاهای لە دژی دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتانیاهۆ لە بوداپێستەوە ڕاستەوخۆ گەشتی واشنتۆنی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و بەرنامە بۆ داڕێژراو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا.
هارێتز ڕوونی کردووەتەوە، ئیسرائیل هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە ئیرلەندا و ئایسلەندا و هۆڵەندا بە ئەگەرێکی زۆرەوە فەرمانەکەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای جێبەجێ بکەن، هەر بۆیەش فڕۆکەکەی نەتانیاهۆ بەسەر ئاسمانی کرواتیا و ئیتاڵیا و فەرەنسادا فڕیوە.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، سەرجەم گەشتەکانی نەتانیاهۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە بۆ ئەمریکا بە ئاسمانی یۆنان و ئیتاڵیا و فەرەنسادا گەشتی کردووە و لەوێشەوە زەریای ئەتڵەسییان بەزاندووە بۆ ئەمریکا.
ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2024، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژی فەلەستینییەکان لە غەززە دەرکرد.