ترەمپ تارانی بۆ دواجار ئاگادارکردەوە و وڵاتەکە دەسوتێنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا لە هەڕەشەیەکی نوێدا بە ئێران دەڵێت "ئەگەر تاران رێككەوتنمان لەگەڵ نەكات بەجۆرێك بۆردومانی دەكەین پێشتر نەیبينيبێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لەلێدوانێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "ئێن بی سی نیوز" هەڕەشەی بۆردومانێكی بێوێنەی تارانى كرد، ئەگەر لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتنێك ئەنجامنەدات، گەرەنتی ئەوە بکات چەکی ئەتۆمی دروست نەکات.
ترەمپ ئەوەشی وت "ئەگەر رێککەوتن نەکەن بەجۆرێك بۆردومانیان دەكەین پێشتر نەیانبینبێت، باجی گومرگی زیاتریشیان بەسەردا دەسەپێنین، ئەگەر نەگەیشتنە رێککەوتن بۆ دڵنیابوون لەوەی چەکی ئەتۆمی دروست ناکات".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، کە گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت.
|