نها نیوز – هەواڵەکان
بە پێی زانیارییەکان ئەو وڵاتانەی ئاشکرایانکردووە، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دووشەممە دەبێت، چونکە مانگ لەو وڵاتانە نەبینراوە.
دیوانی ئەوقافی سوننە لە عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە کۆتا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ڕۆژی دووشەممەش دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
عومان، ڕۆژی شەممە، مانگ نەبینراوە و سبەینێ یەکشەممە، دوا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت. ڕۆژی دووشەممە 31ـی ئازار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
لە سووریا یەکەم دادوەری شەریعەت لە دیمەشق دووپاتی کردەوە کە "سبەینێ یەکشەممە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".
لە میسر، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بەو پێیەی مانگ نەبینراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، خۆر لە مالیزیا و برونێی ئاوابووە و ڕۆژی دووشەممە جەژنی ڕەمەزان لە هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئوسترالیا، هیندستان، ئەندەنوسیا و بەنگلادیش ڕایانگەیاند، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
ئوسترالیا یەکەم وڵاتە کە ڕۆژی دووشەممە جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە نەبوونی مەرجی بینینی مانگ.
هاوکات، چەند وڵاتێک ڕایانگەیاند کە سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، لەوانە سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوەیت، بەحرەین