جیهان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دووجار حوسییەکانیان لە یەمەن کردە ئامانج

نها نیوز – هەواڵەکان

میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا دوو ئامانجیان لە ناحیەی سەحەریان لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن کردۆتە ئامانج.

ئەم دەزگا میدیایانە بڵاویانکردەوە کە "فڕۆکە ئەمریکییەکان دوو هەڵمەتی نوێیان بۆ سەر قەزای سەحەر لە پارێزگای سەعدە دەستپێکردووە".

تائێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو هێرشانە بڵاونەکراوەتە و هیچ زیانێکی مرۆیی یان زیانەکانی ماددی کە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتانەدا هاتووە، نەخراوەتەڕوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە فڕۆکە ئەمریکییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، بۆ جاری دووەم نەخۆشخانەی ئەلڕەسووڵ ئەلعازەمیان کردە ئامانج کە بۆ چارەسەری شێرپەنجەیە لە پارێزگاکەدا.

حوسییەکان پێشتر هێرشەکانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەبیب و کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترومان و کەشتییە جەنگییەکانی دیکەی ئەمریکا لە دەریای سوور ڕاگەیاندبوو.

2025-03-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.